پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان 450 بۆ 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتدایه.
ئه‌حمه‌د كینانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یانج، “ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا كه له‌نێو پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021ـی عێراق جێگیركراوه، پێشێلكاریی ده‌ستوورییه”.
كینانی وتیشی، هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه له‌نێوان 450 بۆ 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات، جه‌ختیشیكرده‌وه له‌وه‌ی “ده‌بێت هه‌رێم 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ست بكات”.
هه‌ر به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره شیعه‌یه، هێزه سیاسییه‌كان به شاندی هه‌رێمی كوردستانیان گوتووه، ئه‌وان ڕێككه‌وتنه نه‌وتییه‌كه‌ی نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم كه له‌نێو بودجه‌دا دانراوه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، داواشیكرد “هه‌رێمی كوردستان داهاتی ڕاسته‌قینه‌ی فرۆشتنی نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا بكات”.