پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئاگادارییەکی گرنگی بۆ هاوڵاتییانی هەرێم و شاری سلێمانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییزدا، دڵنیاتاندەکەینەوە، کە فەرمانگا پەیوەندیدارە حکومییەکان، لە هەموو بوارەخزمەتگوزارییەکاندا بەردەوامن لە ئەرکی دڵسۆزانەی خۆیان و چاودێریی و بەدواداچوونی پێویست و بەردەوام بۆ هەموو بوارە خزمەتگوزارییە گشتییەکان دەکەن و ڕێکاری یاسایی پێویست دەگرنەبەر”.
پارێزگاری سلێمانی هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان، لەگەڵ نزیک بوونەوەی وەرزی سەرما و کارپێکردنی ئامێرەکانی گەرمکردنەوە، چێکی دڵنیایی تەواو بۆ سیستمی غازو شۆڤازو هەرجۆرە سوتەمەنیی و وزەیەکی تر کە لەماڵەکاندا بەکاریان دەهێنن، بکەن.
هاوکات دەشڵێت، چێکی دڵنیایی تەواو بۆ سەری کونج و مەنهۆڵ و ئاوەڕۆی ماڵەکانتان، بکەن و چێکی دڵنیایی تەواو بۆ تانکی ئاوو بەهەدەرنەدانی ئاو لە ماڵەکانتاندا، بکەن
دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە، لەکاتی بوونی هەرکێشەو ناتەواوییەک لەم بوارانەی باسکران، لەکۆڵان و گەڕەکەکاندا پەیوەندیی بەفەرمانگای پەیوەندیدارەوە، بکەن.