ئاگر لە بینای ئەنجومەنی دادوەری کەوتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە نزیکەی کاتژمێرێک لەمەوبەر کە دەکاتە کاتژمێر 10ی سەرلە بەیانی،بینای ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لە هەولێر ئاگری لێکەوتەوە.
ڕاستەوخۆ دوای کەوتنەوەی ئاگرەکە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شاستانی هەولێر گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکرد.
تائێستا هۆکاری ئاگرەکەی ناو بینای ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان نەزانراوەو ڕوون نەبۆتەوە، بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆش پشووی فەرمییە هیچ کارمەندێک لەناو بیناکەدا نەبووە کاتێک ئاگرەکە کەوتۆتەوە، هەربۆیە ئاگرەکە تەنها زیانی ماددی هەبووە.
بینای ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دەکەوێتەسەر شەقامی 60 مەتری شاری هەولێرو لەتەنیشت بینای وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا