کەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی کانونی دووەم، ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت، لەگەڵ باران بارین لەکاتی جیا جیادا، ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەندی دەبێت و ناوچە سنووریەکان بەفرێکی کەمی دەبێت، سەنتەری پارێزگاکان تا کاتەکانی دوای نیوەرۆ ئەگەری تاوە بارانی کەم کەمی هەیە، رێژەی باران بارین لە ئەمرۆدا لەم ناوچانە کەمێک زیاتر دەبێت بەتایبەت لە( قەڵادزێ-دوکان-رانیە-کۆیە-بەشی باکوری رۆژهەڵاتی سەنتەری پارێزگای هەولێر) لەئێوارەدا کاریگەری باران کەم دەبێتەوە، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بە چەند پلەیەک نزم دەبنەوە.

سبەی پێنجشەممە25ی کانونی دووەم، ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لەسەر ناوچە سنوریەکان و بەشێک لە لووتکەی شاخە بەرزەکان بەفر بارین دەبێت، سەبارەت بە باران بارین لە هەندێک کاتدا لەناوچە جیاجیاکان نمە بارانی کەم دەبێت لە سنوری پارێزگای دهۆک و هەولێر و کەرکوک، سنوری ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی ئاستی دابارینی زیاتر دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 14پلەى سیلیزى

سلێمانی :15 پلەى سیلیزى

دهۆک : 14پلەى سیلیزى

کەرکوک : 17پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 15پلەى سیلیزى

زاخۆ : 13پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 5پلەى سیلیزى

سۆران : 11پلەى سیلیزى

گەرمیان : 18پلەى سیلیزى

 

 

 

 

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا