ھۆشیار زێباری فۆڕمی خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پڕکردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی فۆڕمی خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق پڕكردەوە.

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی فۆڕمی خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق پڕكردەوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە تا ئێستا یەكێتی بە فەرمی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار رانەگەیاندووە، ئەگەر چی پێشتر بەرپرسانی باڵای ئەو حزبە دووپاتیان كردووەتەوە، پۆستی سەرۆك كۆمار پشكی كوردە و لە نێو كوردیشدا پشكی یەكێتییە.

هۆشیار زێباری لەدایكبووی 1953 لە دوای ساڵی 2003 لە عێراق، هۆشیار بووە ئەندامی لیژنەی دادوەری عێراقی، لە ئەیلوولی هەمان ساڵ، بوو بە وەزیری دەرەوەی عێراق، لە11_7_ 2014 هۆشیار زێباری لە پۆستی وەزیری دەرەوە لابرا و حسێن شارستانی جێگەی گرتەوە، لە 18ی تشرینی یەكەمی2014، هۆشیار بوو بە وەزیری دارایی عێراق، لە 21ی ئەیلوولی2016، لە پۆستەكەی دوورخرایەوە بەهۆی گەندەڵییەوە.

رۆژی یەكشەممە9_1_2022 لە یەكەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراقدا،هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی بەڕێوەچوو، 228 پەرلەمانتار دەنگیان دا، لەو ژمارەیەش 200 پەرلەمانتار دەنگیان بە محەممەد حەلبووسی دا وەك سەرۆكی پەرلەمان، 182 پەرلەمانتار دەنگیان بە حاكم زاملی دا، وەك جێگری یەكەم و 180 پەرلەمانتاریش دەنگیان بە شاخەوان عەبدوڵڵا، وەك جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا