پۆڵهتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
درەنگانی شەوی رابردوو رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە سلێمانی روویدا و لە ئەنجامدا گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ کە یەکێک بووە لە شۆفێرەکان، گیانی لەدەستداوە.
درەنگانی شەوی چوارشەممە (29-2-2024) رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری ”فۆرد” و بارهەڵگرێکدا روویدا، لە ئەنجامدا شۆفێری ”فۆرد”ەکە بەناوی (شاد رەشید) کە تەمەنی 21 ساڵە، گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش لە رووداوەکەدا بریندار بووە.
رووداوەکە لە شەقامی مامۆستایان لە شاری سلێمانی لەبەرامبەر مزگەوتی قازی محەمەد روویداوە.