ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە31ی کانونی دووەم، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چەندین پرس و بابەتی گرنگ تاوتوێ دەکرێت، لەوانە پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ داڤۆس و ده‌ره‌نجامی ئه‌و دیدار و گفتوگۆیانه‌ی له‌داڤۆس كران، ده‌خرێته‌ڕوو.

بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تاوتوێکردنی ئەنجامی گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدایە لەبارەی مووچە و بوودجە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگای بەندەری جەیهانی تورکیا.

هاوکات، دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای کارکردنی کرێکارانی بیانی لە هەرێمی کوردستان بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا