هاتووچۆی هەولێر: هەر ئۆتۆمبێلێک دووکەڵ دەربکات دەستی بەسەردا دەگیرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاتووچۆی هەولێر هۆشداری دەداتە خاوەن ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە دووکەڵ و گازی ژەهراوی بڵاودەکەنەوە و دەڵێت تاکو ئەم بەروارە، ئۆتۆمبێلەکانیان چاک نەکەن دەستی بەسەردا دەگیرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـی تشرینی دووەمی 2023، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆت پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەمەبەستی پاک ڕاگرتنی ژینگەی شارو دابینکردنی مەرجەکانی توندوتۆڵی لەئوتومبێلەکان بەگشتی وبارهەڵگرەکان بەتایبەتی،سەرجەم شوفێران وخاوەنی ئوتومبێلە بەڕێزەکان ئاگاداردەکەینەوە، کەوا نابێت ئوتومبێلەکانیان دوکەڵبکەن وەگازی ژەهراوی دەربکەن.

هاتووچۆی هەولێر ئەوەشی راگەیاند، “شۆفێران لەسەریانە لەبەرواری ئەمڕۆ 2023/11/9تاکو ڕۆژی2023/11/20ئوتومبێلەکانیان چاکبکەنەوە”. و لەگەڵ تەواوبوونی ئەو ماوەیە هەر ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگاوبانەکان ببینرێت ودوکەڵ بکات وگازی ژەهراوی دەربکات، راستەوخۆ لەلایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆ و ئەفسەروکارمەندانەوە دەستی بەسەردادەگیرێت.

هاوکات دەشڵێت، “خاوەنەکەی ناچاردەکرێت بەچاکردنەوەی،وەبەپێچەوانەوە ئوتومبێلەکە لەگەراجی دەستبەسەرداگرتن دەمێنێتەوە تاکو چاکی دەکاتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا