جارێکی دیکە چوارچێوەی هەماهەنگی و قائانی کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاویەەکی سیاسی ئاگادار ئاشکرای کرد، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆبوونەوەی نێوان سەرکردایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی و ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بەڕێوەدەچێت.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند، “کۆبوونەوەکە ئەم ئێوارەیە لە ماڵی یەکێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەڕێوەدەچێت و تێیدا گفتوگۆ دەکرێت لەسەر دۆخی سیاسی عێراق بەدیاریکراویش یەکلاکردنەوەی دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار”.

وتیشی، “لە کۆبوونەوەی ئەم ئێوارەیەدا بڕیار دەدرێت ئایا دانیشتنی ڕۆژی شەممە ئەنجامبدرێت یان دوابخرێت بۆ دووشەممەی داهاتوو”.

ڕۆژی چوارشەممەش قائانی کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی لەگەڵ سەرکردایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەنجامدا، کە هاوکات بوو لەگەڵ هەڵگیرسانی خۆپیشاندانی شوێنکەوتووانی سەدر کە دژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانین بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا