پۆلیسی سلێمانی دوو کەسی بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی دوو تۆمەتباریان بەتۆمەتی تەقەكردن دەستگیركرد و دەستیشیانگرت بەسەر چەكێك لەجۆری دەمانچە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، “دوای ئەوەی دەنگی تەقە لەچوار ڕیانی سەرچنار بیسترا دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و سەرەنجام توانرا تۆمەتباران لەشارێی سالم دەستگیربكەن و دەستیشبگرن بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتباران تەقەیان پێكردبوو”.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (أ ، ك ، م  لەدایكبووی  2001 ) و (ر ،ص ،ع  لەدایكبووی 2000 ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە”.

ئەم ڕووداوە لەکاتێکدایە کەمتر لە 24 کاتژمێرە ڕووداوێکی هاوشێوە لە سلێمانی ڕوویداوە، کە تێیدا لەنزیک نەخۆشخانەی هەرێم لەسەر شەقامی مەلیک مەحود لە سلێمانی تەقە لە دوو ئۆتۆمبێل کرا و بووەهۆی کوژرانی هاووڵاتییەک و برینداربوونی چەند هاووڵاتییەکی دیکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا