پۆڵه‌تیك پرێس
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێكردووه، بڕیاره‌ى سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنى بكات، پۆڵه‌تیك ته‌واوی لیستی دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان بڵاوده‌كاته‌وه.
به بڕیاره‌ى وه‌زاره‌تى دارایى له 24ى ئه‌م مانگه به‌فه‌رمى ده‌ست به‌دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى كانونى دووه‌م به لێبڕینی 21% ده‌ستپێبكات، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه ڕیزبه‌ندی دابه‌شكردنی موچه‌ی به‌مشێوه‌یه بۆ پۆڵه‌تیك ئاشكراكرد:
رۆژى یه‌كشه‌ممه 24ى كانونی دووه‌م موچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، دیوان و لیواكان، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، یه‌كه‌ى 70 و 80، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى دابه‌شبكرێت.
رۆژى دوشه‌ممه كه ده‌كاته 25ى مانگ، موچه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى، به‌رگرى فریاكه‌وتن، وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و موچه‌ى كه‌سوكارى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى دابه‌شبكرێت.
بۆ رۆژى سێشه‌ممه، 26ى مانگ، موچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و ده‌زگاى گشتى ئاسایش ده‌درێت.
رۆژى چوارشه‌ممه، 27ى مانگ موچه‌ى هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت، وه‌زاره‌تى داد، ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى، وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان، ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى، وه‌زاره‌تى پلاندانان و پیشه‌سازى و بازرگانى، گواستنه‌وه و گه‌یاند، دیوانى چاودێرى دارایى، مافى مرۆڤ، ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم، ده‌سته‌ى ژینگه، وه‌به‌رهێنان، ده‌ستپاكى، كۆمسیۆن، ده‌زگاى مین و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى دابه‌شده‌كرێت.
رۆژى پێنج شه‌ممه موچه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با و شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار، وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى، ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و په‌رله‌مان و خانه‌نشینى پێشمه‌رگه ده‌درێن.
رۆژى هه‌ینیش موچه‌ى خانه‌نشینى شارستانى ده‌درێت و كۆتایى به‌دابه‌شكردنى موچه‌ى ئه‌و مانگه دێت.