پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بەبۆنەی ڕۆژی 8ی مارسەوە ڕایگەیاند، “له‌م یاده‌دا وێڕای دوپاتكردنه‌وه‌ی هه‌مو پشتگیرییه‌كمان بۆ ژنان و كچانی كوردستان، دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌ك هه‌میشه داكۆكی له ماف و ئازادییان ده‌كه‌ین و به هه‌مو توانایه‌كمان، به‌رگرییان لێده‌كه‌ین”.
ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، “له كاتێكدا ئه‌م یاده ده‌كه‌ینه‌وه، به نیگه‌رانییه‌وه له ئاماری توندوتیژی و كوشتن و ئازاردانی ژنان و پێشێلكردنی مافه‌كانیان ده‌ڕوانین كه كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی كردوه‌ته سه‌ر دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ناو و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م دۆخه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵكراو نییه و ده‌بێت به ته‌واوی كۆتایی بێت”.
جەختی لەوەشکردەوە، “به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی و ڕێگری له كوشتنی ئافره‌تان به هه‌ر پاساو و به‌هانه‌یه‌ك بێت، ئه‌ركێكی هاوبه‌شی هه‌مومانه له هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی حكومه‌ت و ڕێكخراوه‌كان و مامۆستایانی ئایینی و میدیا و كۆمه‌ڵگه به‌گشتی”.
باسی لەوەشکرد، “له رێگه‌ی په‌روه‌رده و ئاگایی و وشیاریی تاك و خێزانه‌وه، ده‌بێت هه‌مومان هه‌ماهه‌نگ و هاوكار بین و هه‌وڵی جددی بده‌ین بۆ نه‌هێشتن و بنبڕكردنی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و بره‌ودان به كولتوری ناتوندوتیژی و لێبورده‌یی و یه‌كسانی و مسۆگه‌ركردنی به‌شداری و هاوبه‌شیی كارای ئافره‌تان له هه‌مو جومگه و كایه‌كانی ژیان و ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت و كارگێڕیدا و به‌هێزكردنی تواناكانیان”.