هیچ كه‌سێك ئاماده‌نییه‌ ببێته‌ پارێزه‌ری سلێمان هه‌ڵشۆیی

پۆڵەتیك پرێس
تائێستا دوو هەزارو 200 هاووڵاتی لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ناویان تۆماركردووە بۆ تۆماركردنی سكاڵا لەسەر سلێمان هەڵشۆیی و لەو رێژەیەش 300 هاوڵاتی وتەیان لێوەرگیراوە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی:”لەسەرەتای دروست بونی دۆسیەكەوە تا ئێستادا بەبڕیاری دادگای لێكۆڵینەوەی پشدەر و بەپێی مادەی 456 لەیاسای سزادانی عێراقی، جگە لە سلێمان هەڵشۆیی 52 كەسی دیكە لەسەر كەیسەكە دەستگیركراون و هەندێكیان بەبەڵێننامە ئازادكراون و 30 كەسیش لەو دەستگیركراوانە، لەزیندان راگیراون دوای ئەوانەش هیچ فەرمانێكی گرتن بۆكەسی تر دەرنەچووە”.

وتیشی:”تائێستا زیاتر لە دوو هەزار و 200 كەس ناوی خۆیان تۆماركردووە بۆ پێشكەشكردنی سكاڵا لەسەر سلێمان هەڵشۆیی و لەو رێژەیەش نزیكەی 300 كەسیان لەلایەن پۆلیسەوە وتەیان لێوەرگیراوە، بەهۆی ئەوەى دۆسییەكە لەلێكۆڵینەوەدایە نازانرێت كەی تەواو دەبێت بۆیە ناتوانرێت كات بۆیەكلاكردنەوەی دابنرێت، هه‌روه‌ها نازانرێت كێ سزادەدرێت بەڵام تاكاتی یەكلاكردنەوەی دۆسییەكە سلێمان هەڵشۆیی و هاوبەشەكانی، لەبەشی گرتن و گواستنەوەی پۆلیسی راپەڕین دەمێننەوە”.

بەپێی وتەی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، لێكۆڵینەوەكان لەكەیسەكە پشت دەبەستێت بەوتەی لایەنی پەیوەندیدار و وتەی سكاڵاكار و وتەی تۆمەتبارەكان، پێشكەشكردنی بەڵگە بۆسەلماندنی كێشەی سكاڵاكارەكان كەپێشكەشی دادگا دەكرێت، ئەوكاتە دادگای لێكۆڵینەوە بڕیاردەدات دۆسییەكە ئاراستەی دادگای تایبەتمەند بكات بۆ سزادان، تا ئەو كاتەش ناتوانرێت ئەوە بزانرێت ئایا دۆسییەكە لەبەرژەوەندی سكاڵاكارەكانە یان ئەوانەی دەستگیركراون”.

ئاماژەی بەوەشكرد، سكاڵاكان جۆراوجۆرن و لەئێستادا ناتوانرێت بەوردی هەموو ئەو شتانە دیاری بكرێت كە هاوڵاتیان داویانە بەسلێمان هەڵشۆیی، هیچ پارێزەرێكیش نییه‌ كه‌ دۆسییەی سلێمان هەڵشۆیی یەكلابكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا