کۆتا بەشی قەڵاکەی دێرین ئەحمەد رووخێندرا

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە بڕیاری دادگا، ئەمڕۆ تەواوی ئەو قەڵا و خانووانەی کە لەسەر قەڵاکەی ‘کوێخا دێرین’ ماون و بەپێوە وەستاون، بە شۆفڵ و ماددەی تەقینەوە رووخێندران و تەختی زەوی کران.

هێزە ئەمنییەکان لە رێگەی بەکارهێنانی مادەی بۆمبڕێژکردن و تەقینەوەوە توانیان بەشە سەختەکەی قەڵاکە بتەقێننەوە ئەوەش پاش سەرقاڵی تەواوکردنی رێکارە ئەمنی و خۆپارێزییەکانن بۆ ئامادەکردنی سەرەکیترین و کۆتا بەشی قەڵاکەی کوێخا دێرین.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو بەشەی قەڵاکە کە دەکەوتە ناوەڕاستی ئەو زەوییە فراوانەی کۆمەڵێک کۆشک و تەلاری لێدرووستکرابوو، بە مەوادی بیناسازیی تۆکمە درووستکرابوو و رووخاندنی لەلایەن شۆفڵ و ئامێرەکانی دیکەوە ئەستەم بوو، بۆیە هێزە ئەمنییەکان سەرتاپای قەڵاکەیان بۆمبڕێژکرد و پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقاندیانەوە.

قەڵاکە لەسەر رووبەری 100 دۆنم زەوی درووستکراوە و دەکەوێتە پشت کارگەی چیمەنتۆی تاسڵووجە لە پارێزگای سلێمانی و نزیکەی 40 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری سلێمانییەوە دوورە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەو قەڵایە لەسەر زەوی زیادەڕۆ درووستکراوە و دەبێت “بگەڕێندرێتەوە بۆسەر موڵک و ماڵی گشتی”.

بەگوێرەی گێڕانەوەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، رووداوەکە بەم جۆرە روویداوە، “کاتژمێر 12:10 خولەکی شەوی 29 لەسەر 30ی 1ی 2024، لە گۆڕەپانی ئۆتۆمبێلی بەردەم (یانەی کۆمەڵایەتی سلێمانی) تەقە لە هاوڵاتی “ئەحمەد کامیل فەقێ” سەرمایەدار کرا و بەهۆیەوە بریندارکرا، دوای ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوە، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ووردی هێزەکانمان دەستپێکرد، سەرئەنجام لە رۆژی 30ی 1ی 2024، بەپێی مادەی 405 – 31ی یاسای سزادانی عیراقی، تۆمەتباری سەرەکی و تەقەکەر “ئەحمەد عەبدولرەزاق عەلی” دەستگیرکرا”.

بە ووتەی دەزگای ئاسایش ئەو تۆمەتبارە دانی بەوەدا ناوە کە خۆی و هاوکارێکی دیکەی بە فەرمانی “کوێخا دێرین” تاوانەکەیان ئەنجامداوە.

سەرەنجام دەزگای ئاسایشی هەرێم بەپێێ مادەی 405 لە یاسای سزادانی عێراق و بەتۆمەتی سەرانەسەندن و هەڕەشەکردن لە سەرمایەدارێکی شاری سلێمانی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ کوێخا دێرین دەرکرد و بڕیاریدا دەستبگیرێت بەسەر تەواوی سەروەت و سامانی گوێزراوە و نەگوێزراوەی ناوبراو و رووخاندنی سەرجەمی ئەو مووڵک و ماڵانەی کە بەشێوەی زیادەڕۆ لەسەر مووڵکی گشتیی درووستکراون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا