سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژەکەی سەرۆکی شارەوانی کەربەلا دەرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای تاوانی کەربەلا سزای لەسێدارەدانی بۆ بکوژی عەبیر سەلیم، سەرۆکی شارەوانی کەربەلا دەرکرد.

عەبیر سەلیم، سەرۆکی شارەوانی کەربەلا لە رۆژی 10ی ئاب لەدوای ئەوەی لەلایەن یەکێک لەو کەسانەی زیادەڕۆییان کردبوو لەسەر موڵکی گشتی تەقەی لێکرا, گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، دادگای تاوانی کەربەلا سزای لەسێدارەدانی دەرکردووە بۆ حسێن جەواد عەبدولئەمیر بکوژی عەبیر سەلیم.

ئەوەش هاتووە، لەدوای گرتنەبەری سەرجەم رێکارە یاساییەکان و دانپیانانی بکوژەکە بە تاوانەکەی خۆیدا، سزای لەسێدارەدان بۆ حسێن جەواد دەرکراوە.

کوژرانی سەرۆکی شارەوانی کەربەلا بووە پاڵنەر بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتێکی گەورەی لابردنی زیادەڕۆیی لە تەواوی پارێزگا و ناوچە جیاجیاکانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا