ئەمریکا زیاتر لە سێ ملیار دۆلار هاوکاری پێشکەش بە عێراق کردووە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، بۆ کۆتاییهێنان بە ئاوارەبوونی نزیکەی پێنج ملیۆن عێراقی، لە ساڵی 2014ەوە زیاتر لە 3.4 ملیار دۆلار هاوکارییان پێشکەش بە عێراق کردووە.

ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئاشکرایکرد،” لەساڵی 2014ەوە ئەمریکا زیاتر لە 3.4 ملیار دۆلار هاوکاریی مرۆیی پێشکەش بە عێراق کردووە و ئەوەش یارمەتیدەر بووە لە کۆتایهێنان بە ئاوارەبوونی نزیکەی پێنج ملیۆن عێراقی”.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەمریکا گەورەترین بەخشەری هاوکاری مرۆییە لە عێراق.

ڕوونیکردەوە، ئەمریکا بەردەوامە لە هاوکاریکردنی نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار کەس کە هێشتا ئاوارەن لە وڵاتەکەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا