هەرێم بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ دۆسیەی نەوت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی چوارشەممە 17ی ئابی 2022، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كۆبووەوە.

لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا، سەرۆك وەزیران ئەنجامی سەردانی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بە سەرۆكایەتی سەرۆك وەزیران بۆ بەغدا و كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، خستەڕوو.

سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا، كە لە كۆبوونەوەكاندا، هەڵوێستی هەرێمی كوردستانمان دووپاتكردەوە بۆ چارەسەكردنی كێشەكان و گەیشتن بە رێككەوتنێكی دادپەروەرانە لە سەر بنەمای دەستوور.

پاشان حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیریی و لاوان، پوختەیەكی دەربارەی سەردانەكەی بۆ وڵاتی ئەرمەنستان و دیدار و كۆبوونەوە و چالاكییەكانیان لەو وڵاتە خستەڕوو.

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، باسی لە سەردانی شاندی سەربازی هەرێم بۆ هەریەك لە شانشینی یەكگرتوو و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كرد.

بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە، تایبەت بوو بە خستنەڕووی پوختەیەك سەبارەت بە داوا ناڕەواكانی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، لە دژی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان و رێككارەكانی حكومەتی هەرێم لە رێگەی ئەو لیژنە یاساییەی بۆ ئەم بابەتە راسپێردراوە.

ئەم بڕگەیە لەلایەن ئومێد سەباح سەرۆكی دیوان و ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران خرایەڕوو، تێیدا ئاماژە درا بەو بنەما دەستووریانەی هەرێمی كوردستان پشتی پێ بەستوون لە داكۆكیكردن لە دەسەڵات و مافە دەستوورییەكانی هەرێم، هەروەها ئەو هەوڵانەش خرانەڕوو كە لەمبارەیەوە ئەنجامدراون.

ئەنجومەنی وەزیران، وێڕای دەستخۆشی، هەڵوێستی خۆی دووپاتكردەوە كە هەرێمی كوردستان، بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی، بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی هاوبەش كە لە خزمەتی هەموو لایەك و لە چوارچێوەی دەستووردا بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا