کازمی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی هەولێر پێکدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاند، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی دەرکردووە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش لەبارەی رووداوەکەی فڕۆکەخانەی هەولێر.

شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاند، کازمی فەرمانی دەرکردووە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی شەوی رابردووی فڕۆکەخانەی هەولێر بەهاوبەشی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان.

ئەوەش هاتووە، ئامانجی سەرەکی پێکهێنانی ئەم لیژنە هاوبەشە، زانینی ناسنامەی ئەو کەسانەیە کە لەپشت هێرشەکەوە بوون.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، شەوی دووشەممە 14 موشەک ئاراستەی بنکەی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی هەولێر کراوە و هاوڵاتییەکی مەدەنی گیانی لەدەستداوە و پێنجی دیکەش بریندار بوون.

شەوی رابردوو، چەند موشەکێک ئاراستەی بنکەی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی هەولێر کران و دواتریش میلیشیای سەرایای ئەولیای دەم كە گروپێكی میلیشیایی سەر بە ئێرانە بەرپرسیارێتی خۆی لە رووداوەكە راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا