پۆڵه‌تیك پرێس
وەزارەتی پەروەردە جه‌خت ده‌كاته‌وه، هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى خوێندنگه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن نیه.
به‌بڕیارى لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە 16ى كانونى دووه‌مى ئه‌مساڵ خوێندنی پۆلی 12ی ئامادەیی ده‌ستیپێكرده‌وه، بڕیاره دەوامی قۆناخەکانی دیکەش لە یه‌كى بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی له سه‌ره‌تایى مانگى ئادار دەستپێبکاتەوە.
سەیوان عەلی، بریكاری وەزیری پەروەردە بۆ پۆڵەتیك پرێس وتى:”تائێستا به‌فه‌رمى بڕیانه‌دراوه پێش مانگى ئادار ده‌رگاى خوێندنگه‌كان بكرێته‌وه و ده‌ست به‌پرۆسه‌ى خوێندن بكرێته‌وه”.
وتیشى، له نیوه‌ى یه‌كه‌مى مانگى شوبات لیژنەکەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیه‌وه به‌رچاوڕونى به لیژنه‌كه ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌فه‌رمى بڕیارى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندن بدات.
بریكاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم وتیشی، “وه‌ك وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ش پابه‌ندن به بڕیاره‌كانى لیژنەکەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، ئه‌وان كه‌ى بڕیاریاندا وه‌ك په‌روه‌رده ئاماده‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خوێندنگه‌كانن، به كردنه‌وه‌شى ده‌توانرێت قه‌ره‌بوى خوێندن بكرێته‌وه به كه‌مكردنه‌وه‌ى پشوه‌كان و گواستنه‌وه‌ى وه‌رزى یه‌كه‌مى خوێندن بۆ ساڵى داهاتوو”.