پێنج حەشارگەی داعش لە باکوری بەغدا خاپور كران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە كاتی ئۆپەراسیۆنێکدا، پێنج حەشارگەی داعشیان لە باکوری بەغدا خاپوور کرد.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاكانی عێراق، دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە بە ئامانجی پاکسازیی کردنی قەزای تارمییە باکوری بەغدا بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ئەنجامی دەدەن، پێنج حەشارگەی داعشیان لە ناوچەکە دۆزیوەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، پێنج حەشارگەکە لە لایەن ھێزەکانی حەشدی شەعبییەوە، تەقێندراونەتەوە و خاپور کراون.

تەقاندنەوەی ئەو پێنج حەشارگەیەی داعش دوای ئەوە دێت كه‌ دوێنێ تیرۆریستانی داعش ھێرشیان لە قەزای تارمییە و هێرشیانكردە سەر لیوای 12ی حەشدی شەعبی كە بە ھۆیەوە جێگری فەرماندەی فەوجی سەر بە لیوای 12ی حەشدی شەعبی بەناوی زرغام عەدنان ھانی جەنابی لەگەڵ سێ چەکداری دیکە کوژران و ژمارەیەكی دیکەیش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا