مەترسیدارترین بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لە باشووری رۆژهەڵاتی عێراق ئۆپەراسیۆنێكی ئەنجامدا كە تیایدا، یەكێك لە مەترسیدارترین بازرگانانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، رایگەیاند: یەكێك لە مەترسیدارترین بازرگانانی ماددەی هۆشبەری لە پارێزگای میسانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە دەستگیركردووە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان، هێزەكانی سەر بە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی، لە میانەی ئۆپەراسیۆنێكدا لە پارێزگای میسان، یەكێك لە مەترسیدارترین بازرگانانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیركرد.

راشیگەیاندووە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكەدا، دەست بەسەر 40 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵدا گیراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا