هەفتەی داهاتوو نرخی دینار بەرانبەر دۆلار دیاریدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو بانكی ناوەندی عێراقی بە نرخێکی نوێی دینار بەرانبەر دۆلار مامەڵە دەکات.

هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، لە كۆبونەوەیەكیان وەك لیژنەكە لەگەڵ بانكی لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقی لەسەر چەند پرسێك كۆبونەتەوە و بۆیان دەركەوتووە سەرەتایی هەفتەی داهاتوو نرخی دینار بەرانبەر بە دۆلار دیاریدەكرێت و مامەڵەی پێوەدەكرێت.

دەشڵێت، ” بۆ مەلەفی نەوتی هەرێم قسەیەکی نوێ وەک چارەسەر هاتۆتە ئاراوە کە بریتیە لە وەرگرتن و ئیدارەدانی کۆی مەلەفەکە لە لایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بەرانبەر شایستە داراییەکانیی هەرێم”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، وەفدەکەی هەرێم چاوەرێی گەڕانەوەی کازمی دەكەن لە تورکیا بێتەوە و بڕە پارەیەك بۆ هەرێم پێش سەری ساڵ سەرف بکا.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوه‌ی زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌شاری به‌غدایه‌، تا ئێستا هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی ناردنی موچه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو، هه‌روه‌ها پشكی هه‌رێم له‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراق ئه‌نجامنه‌دراوه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا