نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

پۆڵەتیك پرێس

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوەو لەمڕۆدا یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 79 دۆلارو 40 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هاوكات بەرمیل نەوتی تەكساسی ئەمریكاش بە 76 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەكراو بەوەش نرخەكەی 23 سەنت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن و توشبوونی کارمەندانی کەرتی گەشتە ئاسمانییەکان لە جیهاندا بەو گۆڕاوە نوێیەی کۆرۆنا، کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی چەندین گەشتیان هەڵوەشاندەوە و دواخست.

پێشتر نرخی نەوت بەرزبوونەوەی گەورەی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێك یەك بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە سەروو 85 دۆلار، بەڵام بڵاوبونەوەی خێرای ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن نرخەكەی دابەزاند بۆ خوار 70 دۆلار.

لە ماوەی رابردودا بەرپرسانی باڵای نەوتی عێراقی پێشبینی ئەوەیان كردبوو، كۆتایی ئەمساڵ نرخی یەك بەرمیل نەوت بگاتە 100 دۆلاری ئەمریكی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا