نەتەوەیەكگرتووەكان هەڵویستی خۆی لەسەر سزادانی چالاكوانەكانی بادینان دەخاتە ڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق (یۆنامی) نیگەرانی خۆی لە بڕیارەكەی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم دەربڕی و رایگەیاند، بڕیارەكەی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم دەرخەری ئەو راستییەیە كە ئەنجامدانی چاكسازی لە دەزگاكانی دادوەری هەرێمی كوردستان لەوپەڕی پێویستی دایە بۆ پێشگرتن لەم جۆرە بە چەوتی بڕیاردانە لە ئایندەدا.

نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق لە رایگەیاند: بەداخەوە بڕیارەكەی دوێنێی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم دەرخەری ئەو راستیەیە كە ئەنجامدانی چاكسازیی لە سیستەمی دادوەری هەرێمی كوردستاندا لەوپەڕی پێویستیدایە، بۆ پێشگرتن لەم جۆرە بە چەوتی بڕیاردانە لە ئایندەدا.

رۆژانی 15 و 16ی شوباتی رابردوو، دادگای‌ دووی تاوانەكانی هەولێر‌ سزای‌ شەش ساڵ زیندانیكردنی‌ بەسەر پێنج رۆژنامەنووس و چالاكوانی بادیناندا سەپاند بە شەش ساڵ زیندانیكردن بۆ هەریەكێكیان، دوای تەمیزكردنەوەی بڕیارەكەی دادگا لەلایەن پارێزەرانی بەرگریكار لە دۆسیەكە، دەستەی سزای دوو پەسەندی بڕیارەكەی كرد و دوایین تانەش لە لایەن پارێزەرانی بەرگریكار ئەوەبوو دادگای پێداچوونەوە بڕیاری راستكرنەوەی بڕیارەكەی دەستەی سزایی دوو دەربكات، بەڵام رۆژی یەكشەممەی رابردوو 27 ی حوزەیران، بڕیارەكە بە سزادانی ئەو چالاكوان و رۆژنامەنووسانە بۆ ماوەی شەش ساڵ بۆ هەریەكێكیان كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا