پۆڵهتیك پرێس:
فراكسیۆنی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان له پهرلهمانی كوردستان ڕایدهگهیهنێت، “بەگوێرەی پرەنسیپە نێودەوڵەتیەکانیش دەبێت دەستەڵاتی دادوەری سەربەخۆبێت و نابێت لەژێر ھەژموونی ھیچ دەسەڵاتێکی تربێت، بەڵام دەرەنجامی دادگایی کردنەکە کە بۆ رایگشتی خرایەروو دەریخست دادگایی کردنەکە بەئاقاری سیاسی بردراوە”.
له ڕاگهیهندراوێكدا فراكسیۆنی یهكێتی لهپهرلهمانی كوردستان ههڵوێستی خۆی لهبارهی سزادانی چالاكوانانی بادینان به شهش ساڵ زیندانیكردن دهربڕی و ڕایگهیاند، “ئەوەی لەپرۆسەی دادگایی کردنی ژمارەیەک لە رۆژنامەنوسان وچالاکوانانی مەدەنی دەڤەری بادینان، لەدادگای تێھەڵچوونەوەی ھەولێر رویدا لە سەر ئازادی بیروراو ئازادی رۆژنامەنووسی بووە، ئەم دوو مافەش بەیاسا پارێزراون و دەسەڵاتیش بەرپرسە لەپاراستنی ھەردوو مافەکە”.
ئاماژه بهوهشدراوه، “لە روانگەی باوەڕی تەواو و نەگۆرمان بەئازادی بیروراو ئازادی رادەربرین و سەروەری یاسا داواکارین دادگای پێداچونەوەی (تمیز)ی ھەرێم لە ماوەی یاسایی خۆیدا بەئەرکی یاسایی خۆی ھەستێت و ئەو لادانە یاساییەی لەدادگایی کردنی رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی دەڤەری بادینان لە پرۆسەی دادبینی لەدادگای ھەولێر کراوە، لە قۆناغەکانی تری دادوەری راستی بکاتەوە ماف بۆ خاوەن ماف بگێردرێتەوە”.
دهقی ڕاگهیهندراوهكه:
راگەیەنراوێک لەفراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان :
ئەوەی لەپرۆسەی دادگایی کردنی ژمارەیەک لە رۆژنامەنوسان وچالاکوانانی مەدەنی دەڤەری بادینان، لەدادگای تێھەڵچوونەوەی ھەولێر رویدا لە سەر ئازادی بیروراو ئازادی رۆژنامەنووسی بووە، ئەم دوو مافەش بەیاسا پارێزراون و دەستەڵاتیش بەرپرسە لەپاراستنی ھەردوو مافەکە.
بەگوێرەی پرەنسیپە نێودەوڵەتیەکانیش دەبێت دەستەڵاتی دادوەری سەربەخۆبێت و نابێیت لەژێر ھەژموونی ھیچ دەستەڵاتێکی تربێت، بەڵام دەرەنجامی دادگایی کردنەکە کە بۆ رایگشتی خرایەروو دەریخست دادگایی کردنەکە بەئاقاری سیاسی بردراوە .
بۆیە لە روانگەی باوەری تەواو و نەگۆرمان بەئازادی بیروراو ئازادی رادەربرین و سەروەری یاسا داواکارین دادگای پێداچونەوەی (تمیز) ی ھەرێم لە ماوەی یاسایی خۆیدا بەئەرکی یاسایی خۆی ھەستێت و ئەو لادانە یاساییەی لەدادگایی کردنی رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی دەڤەری بادینان لە پرۆسەی دادبینی لەدادگای ھەولێر کراوە، لە قۆناغەکانی تری دادوەری راستی بکاتەوە ماف بۆ خاوەن ماف بگێردرێتەوە بەشێوەیەک ھاولاتیانی ھەرێمی کوردستان لە حوکمی دادپەروەری دادگاکان بێ ئومێد نەکات و بەھیچ شێوەیەک رێگا نەدرێیت دەستەڵاتی دادوەری و سەروەری یاسا لەگەڵ ململانێی سیاسی تێکەڵ بکرێیت .
فراکسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی کوردستان ١٦-٢-٢٠٢١