كارەبای عێراق 1000 مێگاوات كەم دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند، بەهۆی كەمكردنەوەی ئەو بڕە گازەی كە لە ئێرانەوە دەنێردرێت بۆ عێراق، هەزار مێگاوات كارەبای عێراق كەمیكرد.

رۆژی یەكشەممە، 21_5_2023، وەزارەتی كارەبای عێراق لە راگەیەندراوێكدا كەمبوونەوەی ئەو گازە سرووشتییەی راگەیاند كە بەهۆیەوە هەزار مێگاوات كارەبا لە وێستگەكانی باشوور و فوراتی ناوەڕاست كەمیكردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێران كەمكردنەوەی هەناردەی گازی بۆ وێستگەكانی كەنداوی بەسرە، روومەیلە، روومەیلەی وەبەرهێنان و نەجەف كە سەرجەمیان بە گاز كاردەكەن بۆ كێشەی تەكنیكی گەڕاندووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا