ئەمریکا: تورکیا پشتیوانی لە چەکدارکردنی منداڵان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، تورکیا خستە لیستی ئەو وڵاتانەی منداڵان دەکەنە چەکدار و بە مەبەستی سەربازی بەکاریاندەهێنن.

ڕاپۆرتی “بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە ساڵی 2021” کە وەزارەتی دەرەوەی ەمریکا ئامادەی کردووە، تورکیای خستووەتە لیستی ئەو وڵاتانەی لە بەکارهێنانی منداڵان و چەکدارکردنیان تێوەگلاون.

هۆکاری ئەوەی تورکیا لەو لیستەدایە ئەوەیە کە تورکیا پشتیوانی گروپی چەکداری سوڵتان موراد لە سوریا و گروپە چەکدارییەکانی لیبیا دەکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش  ئەو گروپانە بە زۆر منداڵان چەکدار دەکەن و بۆ شەڕ و چالاکی چەکداری بەکاریاندەهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا