جەیک سۆلیڤان: ڕێگای دیکە لەگەڵ ئێران دەگرینەبەر

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕاوێژکاری نەتەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ گرتنەبەری بژاردەی تر لەکاتی شکست هێنان لەگەڵ ئێران.

جەیک سۆلیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جەختی لەوە کردەوە لە کاتی شکست هێنانی ڕێڕەوە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ ئێران، وڵاتەکەی ئامادەیە بژاردەیتر بگرێتە بەر.

دوای کۆبوونەوە لەگەڵ ئیال هۆلاتا هاوتا ئیسرائیلیەکەی، سۆلیڤان جەختی لەوە کردەوە واشنتۆن سورە لەسەر ڕێگەگرتن لە ئێران لەسەر بەدەست هێنانی چەکی ناوکی، بەڵام ڕوونی کردەوە کە ئیدارەی بایدن پێی وایە ڕێگای دیپلۆماسی باشترین ڕێگایە بۆ دڵنیابوون لە ڕێگەگرتن لە ئێران لە بەدەسیهێنانی چەکی ناوکی.

بەرپرسێکیتری ئەمریکاش جەختی لەوە کردەوە، بەرپرسانی ئەمریکاو ئیسرائیل ئاڵوگۆڕی زانیارییەکانیان دەکەن، چاودێری هەنگاوەکانی پەرەپێدانی چەکی ناوکی ئێران دەکەن

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا