سەرۆک کۆماری عێراق بانگهێشتی میری کوێت دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، بانگهێشتی نەواف ئەحمەد جابر سەباح، میری کوێت کرد، بۆئەوەی سەردانی عێراق بکات.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، “مەنهەل سافی، باڵیۆزی عێراق لە کوێت لە کۆشکی بەیانی چاوی بە مەشعەل ئەحمەد جابر سەباح، جێنشینی کوێت کەوت و نامەیەکی لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراقی پێگەیاند”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناوەڕۆکی ناماکە بانگهێشتنامەیەک بوو بۆ نەواف ئەحمەد جابر سەباج، بۆئەوەی سەردانی عێراق بکات، هەروەها بەشێکی دیکەی نامەکە بریتیبوو لە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

جەختی لەوەشکردەوە، جێنشینی کوێت، لای خۆیەوە سوپاسی سەرۆک کۆماری عێراقی کرد و جەختی لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا