بەڕێوبەری گشتی بازرگانی سەبارەت بە بۆنی ڕۆنی زەیتی بەشە خۆراکی مانگانە ڕوونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی پیشەسازی، ڕوونکردنەوە لەسەر زیاد کردنی ماددەی سۆیا بۆ ڕونی زەیتی بەشە خۆراک ڕوونکردەوە دەدات.

نەوزاد كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بارزگانی رایگەیاند، سەبارەی بەو بۆنەی لە رۆنی زەیتی ناو بەشە خۆراك دێت، لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عیراق قسەیان كردووە و لەسەر خەتن، دەركەوت بەهۆی ئەوەیە زەیتی گوڵەبەڕۆژە كەم بووە و سۆیا بەكار هاتووە، رێژەی ماددەی سۆیاش لە زەیتەكەدا زیاد كراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە،  وەزارەتی بازرگانی عیراق بەڵێنی چارەسەركردنی ئەو كێشەیان داوە و وتیان دووبارە نابێتەوە، ئەگەرچی لە رووی تەندروستییەوە هیچ زیانێكی نییە، سۆیا ماددەیەكی وەكو گوڵەبەڕۆژەیە و بۆ زەیت بەكار دێت، ماددەی سۆیا زیاد بەكار هاتووە، ئەوەش بۆنەكەی گۆڕیوە بۆ هاوشێوەی بۆنی ماسی.

نەوزاد کامیل دڵنیایش دەداتە هاوڵاتیان و دەڵێت، ئەو رۆنەی دابەش كراوە هیچ زیانێكی بۆ تەندروستی نییە، هەر ماددەیەكی بەشەخۆراك كە لە بەغداوە دەنێردرێت، دوای پشكنینی تەندروستی ئینجا دابەش دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا