بۆ دووەم ڕۆژ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم خۆپیشاندان دەستیپێکرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دژی دانەمەزراندنیان بۆ ڕۆژی دووەم ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست چونەوە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و دەستیان بە گردبونەوە و خۆپیشاندان كرد.

ئەمڕ چوارشەممە 18ی ئابی 2021، بۆ رۆژی دووەم ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست لە شاری هەولێر گردبوونەوە داوای بەهەمیشەیكردنیان كرد.

لە خۆپیشاندانەكەدا یاداشتێكیان ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد كە تیادا داوایانكرد بەهەمیشەی بكرێن، وەك خۆیان دەڵێن “ئەمە چەندین جارە ئەو داواكارییە پێشكەش بە ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەن، بەڵام تائێستا وەڵامی دواكاریەكانیان نەدراوەتەوە.

لەفەرمانبەری هەمیشەی ئەركیان زۆرترە، بەڵام رەچاوی بڕوانامە و دەرماڵەیان بۆ ناكرێت، خزمەتیشیان لە 3 ساڵ بۆ 16 ساڵە داوا دەكەن وەڵامی داواكاریەكانیان بدەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا