لە سنوری نێوان هەرێمی کوردستان و دیالە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەڕێوەچوو

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە سنووری نێوان پارێزگای دیالە و هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد، هێزەکانی پێشمەرگە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە دەوروبەری گەرمیان ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان ئەنجامدا کە ئامانج لێی پشکنینی ئەو ناوچانە بوو لە پاشماوەکانی داعش.

ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای چەند ڕۆژێک دێت لە ڕووداوەکەی گەرمیان کە تێیدا بۆمبێکی چێندراو تەقیەوە بە ئۆتۆمبێلی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و بەهۆیەوە دوو ئەفسەر گیانیان لەدەستدا و حەوتی دیکەش بریندار بوون، کە لەنێویاندا ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان هەبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا