رووسیا ئۆكرانیا تۆمەتبار دەكات بە هەوڵدان بۆ “تیرۆركردنی” بەڕێوەبەری تۆڕی میدیایی ئاڕ_تی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگا ئەمنییەكانی رووسیا بڵاویانكردووەتەوە، هەوڵی تیرۆركردنی مارگریتا سیمۆنیانی (رۆژنامەنووسی نزیك لە كرملین و بەرپرسی تۆڕی میدیایی ئاڕ تی رووسی) و كسینا سوبچاكی رەخنەگریان پووچەڵكردەوە.

دەزگای ئاسایشی رووسیا ئاماژە بەوە كرد، گرووپێكی نازییەكانیان لە نزیك ناوچەی ریازانی رووسیا دەستگیركردووە، كە پیلانی تیرۆركردنی مارگریتا سیمۆنیانی (رۆژنامەنووسی نزیك لە كۆشكی سەرۆكایەتی رووسیا‌ كرملین و بەرپرسی تۆڕی میدیایی ئاڕ تی رووسی) و كسینا سوبچاكی رەخنەگریان ئامادەكردبوو.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، لایەنی ئۆكرانی پاڵپشتی دارایی ئەو گرووپەیان كردووە.

لەمبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس باس لەوە دەكات، كە نەیانتوانیووە ئەو هەواڵە لە سەرچاوەیەكی بێلایەن پشتڕاست بكەنەوە.

مارگرێتا سیمۆنییان بەرپرسی تۆڕی میدیایی (ئار تی) رووسیە، یەكێكە لە رۆژنامەنووسە هەرە دیارەكانی ئەو وڵاتە و كاریگەری بۆسەر رووماڵی جەنگی ئۆكرانیا هەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا