ئەنجامی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی حكومەتی هەرێم

پۆڵەتیك پرێس
ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاری ڕێکخستنەوەی داهاتە گشتییەکان ودوو پڕۆژە یاسای پەسەند کرد.

لەراگەیەندراوێكدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەنجامی كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی بڵاوكردەوە و تیایدا رایگەیاند “لە بڕگەی یەکەمی كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی میکانیزمی جێبەجێکردنی ماددەی پێنجەم لە یاسای چاکسازی ژمارە (2)ی ساڵی 2020 تایبەت بەڕێکخستنەوەی دەرماڵەکان کرا.

بڕگەی دووەمی كۆبونەوەكەش تایبەت بوو بە خستنەڕووی داهاتە ناوخۆییەکان و ڕۆڵی وەزارەتە تایبەتمەندەکان لە برەودان و هەمەچەشنکردن و ڕێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم و ئاستی پابەندیی وەزارەتەکان و پێداچوونەوە بە ڕەسمی خزمەتگوزارییەکان.

دوای گفتوگۆكردن لەبارەی ئەو پرسانەو پەسەندكردنیان، ئەنجومەنی وەزیران هەردوو ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لەهەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسای بەرهەمهێنان و هاوردەکردنی بنەتۆ و شەتل و تۆمارکردن و پەسەندکردن و پارێزگاریکردن لەتەرزە کشتوکاڵییەکانی پەسەند كرد.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ چوار شەممە 26ی ئایاری 2021 ئەنجومەنی وەزیران بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا