سودانی سەردانی سلێمانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە دوابەدوای سەردانەکەی بۆ هەولێر، محەمەد شیاع سودانی سەردانی پارێزگای سلێمانی بکات و لە دیداری سلێمانیدا بەشداربێت.

لەوبارەیەوە باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لەبارەی سەردانەکەی سودانی ئاماژەی بەوەکرد، سودانی لەگەڵ سەرکردەکانی کورد کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ و دانوستان دەکەن و ئەگەری ڕێککەوتن هەیە.

لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاماژەی بەوەکرد، پەیوەندییەکان زۆر ئەرێنین و زەمینەیەکی لەبار هەیە، ڕێککەوتن لەنێوان هەردوولا لەسەر بودجە کرا و بەرەو ڕێککەوتن لەسەر یاسای نەوت و غاز هەنگاودەنێین.

ئاشکراشی کرد، ئەگەری هەیە لەم سەردانەی سودانیدا گفتوگۆ و دانوستان سەبارەت بە یاسای نەوت و غاز بکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا