دەزگای ئاسایشی هەرێم سێ بکوژی دەستگیرکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە30ی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، سێ داواکراویان دەستگیرکرد کە شەس کەسیان کوشتووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی بڵاویکردەوە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، لە بازگەی بانیمەقان سێ داواکراوی بەڕەگەز عەرەبیان دەستگیرکرد، کە لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکراوبوون بە پێی ماددەی406 لە یاسای سزادانی عێراقی.

ئاماژەی بەوەکرد، تۆمەتباران لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی شەش کەسیان کوشتووە و هەڵهاتوون و دەیانویست بە ناسنامەی ساختەوە بێنە هەرێمی کوردستان .

جەختیکردەوە، لە ئێستادا هەر یەک لە تۆمەتباران ( م ، ع ، ح ) لەدایکبووی 1962دانیشتوی ناسریە، ( م ، ح ، م ) لەدایکبووی 1994 دانیشتوی بەسرە و ( أ ، و ، ک ) لەدایکبووی 2000 دانیشتوی ناسریە، بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە بە ماددەکانی(298-289) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و دواتر ڕادەستی دادگای تایبەتمەند دەکرێن .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا