پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردەوە، وەزارەتی تەندروستی گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپانیاكانی دەرمان واژۆ دەكات، بە مەبەستی یەكخستەنەوەی نرخی دەرمان لە نەخۆشخانە گشتییەكانی هەرێمی كوردستان،
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، واژۆكردنی گرێبەستەكە لەگەڵ كۆمپانیاكانی دەرمان بۆ دابینكردنی 156 جۆر لە گرنگترین دەرمانەكانە بۆ كەرتی تەندروستیی گشتی بە نرخێكی گونجاو بۆ ماوەی دوو ساڵ، چونكە لە ساڵانی ڕابردوو كەرتی گشتیی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی چەندین بەربەستی پەیوەست بە دەرمان بووەتەوە، دیارترینیان كورتهێنان بووە، نەخۆشخانە گشتییەكان كێشەیان لە دابینكردنی دەرمانی كوالێتیی بەرز بە نرخێكی شایستە هەبووە.
ئاماژەی بەوەش كردووە، دابینكردنی دەرمانەكان لە ڕێگەی پەیڕەوكردنی ڕێكارە نێودەوڵەتییەكان دەبێت، لە پێناو دڵنیایی لە كوالیتی سەرجەم دەرمانەكان، ئەمەش بە شێوەیەك ڕێك خراوە، ڕێژەی 48٪ـی ئەو دەرمانانە لە لایەن كۆمپانیا ناوخۆییەكانی كوردستانەوە بەرهەم دەهێنرێن، كە خاوەنی دانپێدانانی نێودەوڵەتیین.