مەسرور بارزانی: ئامادەین ئاشتی بۆ عێراق بگەرێنینەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر دوایین پێشهاتەکانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ” کاتی ئەوە هاتووە دیالۆگێکی هەمەلایەنە و راشکاوانە بکرێت سەبارەت بەو پرسە قووڵ و مەترسیدارانەی کە وڵات رووبەڕووی دەبێتەوە”.

لە دەقی پەیامەکەیدا مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، “زۆر نیگەرانم لە هەڵگیرسانی گەڕێکی دیکەیی تووندوتیژی لە عێراق. لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ قسەم کرد و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانم بۆ یارمەتیدان لە گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ هەموو وڵات دەربڕی”.

وتیشی، “کاتی ئەوە هاتووە دیالۆگێکی هەمەلایەنە و راشکاوانە بکرێت سەبارەت بەو پرسە قووڵ و مەترسیدارانەی کە وڵات رووبەڕووی دەبێتەوە. دەبێت ئەوەندە ئازابین دان بە جیاوازییەکانی یەکتر بنێین و قبووڵ بکەین کە ئەو دۆخەی ئێستا هەموومان خۆمانی تێدا دەبینینەوە، پێویستی بە چارەسەرێکی هەمیشەیی هەیە”.

لە ڕۆژی دووشەممەوە دوای وازهێنانی هەمیشەیی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە پڕۆسەی سیاسی عێراق، وڵات بە دۆخێکی ناهەمواردا تێدەپەڕێت و لایەنگرانی سەدر بەناو ناوچەی سەوزدا بڵاوبوونەتەوە و پێکدادانی چەکداری قورس لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان ڕوویداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا