ئەمریكا لەسەر رەفتارە توندوتیژییەكانی تاڵیبان هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا نیگەرانی وڵاتەكەی لەسەر رەفتارە توندوتیژییەكانی چەكدارانی تاڵیبان لە ئەفغانستان دەربڕی.

ئەنتۆنی بلنكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، نیگەرانن لەو پێشهاتە سەربازییانەی كە لە ئەفغانستان روودەدەن و بەهۆیەوە توندوتیژی لێكەوتوەتەوە.

باس لەوەشدەكات، ئەو توندوتیژییانەی چەكدارانی تاڵیبان، مایەی نیگەرانییەو وادەكات داهاتوی ئەفغانستان ببینن كە چی لێ بەسەر دێت.

بلنكن ئاماژە بەوەدەكات، تاكە رێگە بۆ چارەسەری كێشەكان لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆیە، بۆیە گرنگە گشت لایەك رەچاوی ئەوە بكات.

لە ماوەی رابردودا بەهۆی بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانسان، چەكدارانی تاڵیبان دەستیان بە جموجوڵەكانیان كردەوەو بەشێكی زۆر لە خاكی ئەفغانستانیان كۆنتڕۆل كردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا