هێزێکی ئەمنی ڕێگری لە وەزیرێکی حکومەتی هەرێم دەکات بەشداریی لەمەراسیمێك بکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە هێزێکی ئەمنی ڕێگەیان بە ئایدن مەعروف، وەزیری پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان نەدا سەردانی دوزخورماتوو بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس، لە یەکێک لە بازگەکانی کەرکوک ڕێگە بە ئایدن مەعروف نەدراوە بەشداریی لە بۆنەیەکی یادکردنەوەی یەکێک لە سەرکردە تورکمانەکان بەناوی عەلی هاشم موختار لە دوزخورماتوو بکات.

پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە لە كاتێكدا ئایدن مەعروف ویستوویەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی یادكردنەوەی (عەلی هاشم موختار ئۆغڵو) لە دوزخورماتوو بكات، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی ئەمنی عێراقەوە ڕێگری لێكراوە لە چوونە ناو شارەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان لە بەیاننامەیەكدا ئیدانەی ئەم رێگری كردنەی كردووە و بە “نەشیاو و نادیموكراسی” وەسفی كردووە.

هەروەك داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە، رێوشوێنی پێویست لەسەر ئەم رووداوە بگرنەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا