بەراورد بە مانگی ڕابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە مانگی ئەیلولدا عێراق زیاتر لە شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە.

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا خشتەی هاوردەکردنی نەوتی خاوی عێراقی بڵاوکردەوە و ڕوونیکردەوە،” عێراق لەماوەی مانگی ئەیلولی ڕابردوودا شەش ملیۆن و 450 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ئەمریکا کردووە، بەتێکڕای 215 هەزار بەمیل لە رۆژێکدا”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەراورد بە مانگی ئاب کەمتر بووە، کە حەوت ملیۆن و 130 هەزار بەرمیل بووە، بەتێکڕا دەکاتە 230 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

ڕوونیکردەوە، لە هەفتەی یەکەمی مانگی ئەیلولدا عێراق بەتێکڕا 100 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ئەمریکا کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە مانگی ڕابردوودا عێراق لە هەناردەکردنی بۆ ئەمریکا لە ڕیزبەندی وڵاتانی جیهاندا پلەی شەشەمی بەدەستهێناوە، لە ڕیزبەندی وڵاتانی عەرەبیشدا لەدوای سعودیە لە پلەی دووەمدایە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا