جیاوازییەکانی نێوان ڤاکسینی سپۆتنیک-V و ئۆکسفۆرد ئاشکرا کرا

پۆڵەتیک پرێس

پڕۆفیسۆرێکی روسی جیاوازی نێوان ڤاکسینی سپۆتنیک-V و ڤاکسینی ئۆکسفۆرد و ئەو کاریگەرییانەی لەدوای بەکارهێنانیان کە رەنگە دەربکەوتن ئاشکراکرد.

ئەلیکساندەر رومیانتسیڤ بە میدیاکانی روسیای راگەیاند، تا ئێستا هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لەو خۆبەخشانەدا دەرنەکەوتووە کە ڤاکسینی سپۆتنیکی روسییان لەسەر تاقیکراوەتەوە.

دەشڵێت: رەنگە لەدوای بەکارهێنانی ڤاکسینەکە و لە رۆژی یەکەمدا کەسەکە هەست بە ئازار لە شوێنی کوتانەکە بکات و تای بەرزببێتەوە بەڵام دەتوانرێت لەڕێی دەرمانە باوەکانەوە تای لەشی دابەزێنرێت.

باسی لەوەشکرد، هۆکاری ئەو کاریگەرییە نەرێنیەی لەو خۆبەخشەدا دەرکەوت کە ڤاکسینی ئۆکسفۆردی لەسەر تاقیکرایەوە،  بوونی شلەی ڤایرۆسی مەیمون بوو لە ڤاکسینەکەدا، ئاشکرایە هەموو مرۆڤێک کاردانەوەی تایبەت بەخۆی بۆ دەرمانەکان هەیە، بۆیە داوای هێمنی و چاوەڕێ کردنی ئەنجامی پشکنینەکانی ئەو نەخۆشەی کرد.

ئەوەشی خستەڕوو، ڤاکسینی سپۆتنیک-V کە سەنتەری گامالیا پەرەیپێداوە، کۆمەڵێک ڤایرۆسی مرۆیی لە پێکهاتەیدا هەیە، سەرباری ئەوەش هەمان پڕۆتینی S-spike کە لە ڤایرۆسی کۆرۆنادا هەیە لە پێکهاتەی ئەو ڤاکسینە روسییەدا بوونی هەیە.

لە ئێستادا، زۆرێک لە وڵاتان و کۆمپانیا زلهێزەکانی بەرهەمهێنانی دەرمان و چارەسەر، سەرقاڵی پەرەپێدانی ڤاکسینی کۆرۆنان، بەڵام تا ئێستا رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دانی بە هیچ کام لە ڤاکسینەکاندا نەناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا