پۆڵەتیک پرێس
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، لەماوەی هەفتەی رابردوودا نزیکەی چوار ملیۆن کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە بەراورد بە هەفتەیەک لەمەوپێش رێژەکە کەمیکردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، هێشتا تێکڕای توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بەرزە لەگەڵ ئەو دابەزینەی کە لەم ماوەیەدا لە ژمارەی توشبووان بەدیکرا.
تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەکرد، لەماوەی نێوان ٢٣ بۆ ٢٩ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ نزیکەی چوار ملیۆن حاڵەتی توشبوون و نزیکەی ٧٠ هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدان لە هەموو جیهاندا تۆمار کراوە.
لە ئێستادا بەتایبەت کە وەرزی زستان نزیکە، هۆشداری دەدرێت کە دانیشتووانی جیهان زیاتر پابەند بن بە رێکارە تەندروستی و خودپارێزییەکان، لەلایەکی دیکەوە هەمووان چاوەڕوانن ڤاکسینێکی کارا بە جیهاندا بڵاوبکرێتەوە و کۆنتڕۆڵی ئەو رێژە زۆرەی توشبوون بە کۆرۆنا بکات.