تەندروستی هەولێرلەبارەی تێکچونی جۆرێكی ڤاكسین رونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، ئەو هەواڵانەى کە باس لە تێکچوونی ڤاکسینی فایزەر دەکەن بەهۆی بڕانی کارەبا دوورن لە راستییەوە.

سەرهەنگ جامباز، بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی هەولێر بە میدیای پارتی راگەیاندوو، هیچ جۆرە ڤاکسینێک تێکنەچووە، کارەبا لەسەر ڤاکسین نەکوژاوەتەوە، هەروەها ئەو ڤاکسینە لەژێر چاودێری کۆمپانیای بەرهەمهێن دێت و لەهەرێمیش چاودێری ڤاکسینەكە دەکەن.

بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی هەولێر ئاماژەی بەوەشكردووە، لەم هەفتەیەوە، ژمارەی ڤاکسینی جۆری فایزەر کە دەهێنرێتە هەرێمی کوردستان زیاد دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش پێنج بنکەی دیکەی تەندروستی لەناو هەولێر ئامادەكراوە بۆ ئەوەی هەر کاتێک ڤاکسین هات کێشەی شوێنی نەبێت.

بەوتەی بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی هەولێر، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا رۆژ دوای رۆژ لە زیادبووندایەولە ئێستاشدا ئامادەکاری دەكەن بۆ دابینکردنی شوێن بۆ چارەسەری تووشبووان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا