پەرەپێدانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئۆکسفۆرد هەڵپەسێردرا

پۆڵەتیک پرێس

بەڕێوەبەری پەیمانگای تەندروستیی نیشتیمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەڵپەساردنی ڤاکسینی کۆرۆنای ئۆکسفۆرد کە بە هاوبەشی لەنێوان زانکۆی ئۆکسفۆرد و کۆمپانیای ئەسترازینیکا پەرەیپێدرا، ئەوە دەسەلمێنێت کە ئەو ڤاکسینە شیاوی بەکارهێنان نییە.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، لەدوای ئەوەی یەکێک لەو کەسانەی ڤاکسینەکەی بۆ بەکارهێنرا نەخۆشکەوت، بڕیاری هەڵپەساردنی ڤاکسینی ئۆکسفۆرد لەلایەن کۆمپانیای ئەسترازینیکای بەریتانییەوە بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک درا.

هاوکات، کەسانێکی نزیک لە تاقیکردنەوە سەرەتاییەکەی زانکۆی ئۆکسفۆرد و کۆمپانیای ئەسترازینیکا دەستپێکردنەوەی پەرەپێدانی ڤاکسینی کۆرۆنایان پشتڕاست کردووەتەوە بەڵام تا ئێستا کۆمپانیاکە هیچ پشتڕاست کردنەوەیەکی فەرمی ڕانەگەیاندووە.

ڤاکسینی ئۆکسفۆرد یەکێکە لەو ڤاکسینانەی لە کێبڕکێی بەهێزدایە لەگەڵ ڤاکسینە پەرەسەندووەکانی دیکەی وڵاتانی زلهێز و جیهان چاوەڕوانی و هیوایەکی زۆری بەو ڤاکسینە هەبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا