ئەمریکا پاڵپشتییەکانی بۆ پێشمەرگە دووپاتدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەمیانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ماتیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوامدەبێت لەپشتیوانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراق.

ماتیۆ تۆلەر لەبارەی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمریکاو عێراق ئاماژەی بەوەکرد، وڵاتەکەی بەردەوامدەبێت لەپشتیوانیکردنی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لەروبەڕوبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش لەچوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

هەر لەمیانی ئەو کۆبوونەوەیەدا کە رۆب واڵەر، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لەهەولێر تیایدا ئامادەبوو، تیشکخرایەسەر دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکاو هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا