بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركوك: با خەڵكی خراپ دۆخی شارەكە تێك نەدەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی رۆژی دووشەممە، بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ كەركوك چونە ناو خۆپیشاندەرانی شارەكەو داوای‌ لێكردن لە شوێنێك خۆپیشاندان بكەن كە خەڵكی‌ شارەكە توشی‌ گێرەشێوێنی‌ و كاری‌ نالەبار نەبنەوەو دەستی‌ خۆشەویستی‌ و برایەتی‌ بۆ یەكتر رابكێشن و دەشڵێت، با خەڵكی‌ خراپ دۆخی‌ شارەكە تێك نەدەن.

ئێوارەی رۆژی دوشەممە، لە گەڕەكی‌ شۆڕجەی‌ شاری‌ كەركوك خۆپیشاندان دەستی‌ پێكردەوەو داواكارن دۆخی‌ شارەكە ئاسایی بكرێتەوە.

لیوا كاوە غەریب، بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ كەركوك چوە ناو خۆپیشاندەران و رایگەیاند كە هیوادارە خۆپیشاندەران لە شوێنێك كۆببنەوە خەڵكی‌ ئەم شارە توشی‌ گێرەشێوێنی‌ و كارێكی‌ نالەبار نەبێت وەك ئەوەی‌ رەحیماوا.

لیوا كاوە غەریب وتیشی‌: هیچ شتێك ئەوە ناهێنێت خوێنی‌ منداڵێكی‌ ئەم شارەی‌ بۆ بڕژرێت، با خەڵكی‌ خراپ دۆخی‌ ئەم شارە تێك نەدەن.

ئەوەشی خستەڕوو، هەمو ئەو كەسانەی‌ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە گەڕەكی‌ رەحیماوا دەستگیركران، ئازاد كراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا