بڕیاری دامەزراندن بۆ شەش هەزار دەرچوو دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت “لەكۆبونەوەی پەرلەماندا رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی شەش هەزار دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكان لەسەر ئاستی عێراق دراوە، پشكی شێر لەدامەزراندنەكەش بۆ دەرچوانی كەركوكە”.

ئەڵماس فازڵ، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “لەئێستادا وەزارەتی نەوتی عێراق دامەزراندنی بۆ شەش هەزار دەرچوو راگەیاندووە، كە لەرێگەی سیستمی ئۆنلاینەوە ناوەكان پێشكەشدەكرێت”.

وتیشی “لەماوەی رابردوودا مەشق بەژمارەیەك لەدەرچوەكان بەتایبەت ئەوانی ەشێوەی گرێبەست دامەزراون كراوە كە زیاتر لە هەزار و 50 كەسە، داوامانكردوووە پشكی شێر لەو دامەزراندنە بۆ كەركوك بێت، چونكە كۆمپانیای نەوتی باكور بنكەی شارەكەیە”.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، گرێبەستەكانیش ماوەیەكی زۆرە دەستیان بەخۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینكردووە كەسەرجەم پێكهاتەكانی تێدایە، دوایانكردووە بەهەمیشتی بكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا