بەتۆمەتی دزیکردن سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە24ی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، بەتۆمەتی دزیکردن سێ تۆمەتبار دەستگیرکران.

پۆلیسی سۆران بڵاویکردەوە، “دوای ئاگادارکردنەوەی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران بە هەبوونی چەندین تاوانی دزی لە چەند کات و شوێنیێکی جیاواز لەشاری سۆران کەهەڵسابوون بە دزینی دوو مۆبایلی گرانبەها و (75) حەفتا و پێنج جەگی دارتاشی، دوای گەڕان و بەدواداچوونی مەفرەزەکانمان و کۆکردنەوەی زانیاری لە رێگای کامێراکانی چاودێریەوە توانرا لە ماوەیەکی کەم تۆمەتباران بناسرێن و دەستگیربکرێن”.

ئاماژەی بەوەکرد، تۆمەتباران، بە ناوەکانی ( ر.ع.ح ) لەدایک بووی 1987و ( ب.س.ر ) لەدایک بووی  2005و ( م.ر.ک ) لە دایک بووی 1984وە دانیان بە تاوانەکانیان ناوە و لەسەر بریاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەکانی (446/ی.س ) و (444/ی.س ) ڕاگیراون و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا