پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی ڕاگەیاند لەگەڵ ئەڵمانیا بەمەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات.
لە نوسراوێکدا ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا سوپاسی سودانی کردووە بۆ ئەو دیدارەی لە ڕۆژی 13ی مانگ لەنێوانیاندا بەڕێوەچوو.
هاوکات، دڵخۆشی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەو بابەتانەی لەسەری ڕێککەوتوون بڕیارە لەڕێی لیژنە هاوبەشەکەی نێوانیان کار بۆ چەند پڕۆژە و دەستپێشخەرییەکی هاوبەش بکرێت.
لایخۆیەوە سودانی سوپاسی ڕاوێژکاری ئەڵمانیای کرد و جددیبوون و گرنگیدانی خۆی دووپاتکردەوە بۆ کاری هاوبەش لەگەڵ ئەڵمانیا.